پزیشکیان: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس گرێدراوی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەیە
سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دەریاگەڕیی، گەرووی هورمزی بە یەکێ لە گرینگترین تێپەڕگە دەریاییەکان و خاوەن جێگەوشوێنی تایبەت لە ئاسایش و ئابووریی ناوچەو جیهاندا زانی.
مەسعود پزیشکیان وتی: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس و ڕێگا ئاوییەکانی، زیاتر لە هەرشتێک پەیوەستە بە هاوکاریی، هەست بە بەرپرسایەتی کردن و رۆڵگێڕانی وڵاتانی ناوچەکە. پزیشکیان وتیشی: ئاسایش و گەشەی دەریایی لێک جیا نین و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە توانای هێزی دەریایی و چالاکانی ئەو بوارە، بەرپرسیارەتی خۆی لەپاراستنی ئاسایش و سەقامی ڕێگا ئاوییەکانی ناوچەو دابینی ئاسایشی گەمییەوانی، پێوشوێن دەگرێ. سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە ڕووبەری بەرفراوانی کەنارئاوی ئێران لە باکوور و باشوور، دەریاو سەنعەتی دەریاگەڕیی لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی گەشەی ئابووری و ناوچەیی، دامەزران و رەخساندنی هەلی کارکردن و پەیوەندیی لەگەڵ جیهاندا، ناوبرد.