تشرینی دووه‌م 04, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • ئیرادەی  جددی هێزی ئینتزامی ئێران بۆ درێژەی خەبات دژی ترۆریسم

سەرۆکی عەقیدەتی سیاسی سنوورڤانانی هێزی ئینتزامیی ئێران (ناجا) ، وتی: شەهادەتی سنوورڤانانی ئێرانی چ خەمساردییەک بەدی ناینێت لە ئیرادەی هێزی ئینتزامی لە مەڕ ەەرەنگار بوونەوەی دیاردەی نگریسی ترۆریسم ، بەڵکوو "ناجا" لەمەر درێژە دان بە ڕێگای پڕ لە شانازی خۆی بەبڕشتانە تر هەنگاو هەڵدەگرێت .

هەشت سنوورەڤانی ئێران ، ئێوارەی هەینی دوا بە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ترۆریستان لە شارستانی " چالدۆران" لە باکووری رۆژئاوای ئێران دا سەهید بوون . لەم تێکهەڵچوونە کە لە ناوچەی سیفری سەر سنووری دا ڕوویداوە، زیانێکی زۆر لە ترۆریستان کەوتووە .
" حۆجەتولئیسلام وەل مۆسلمین محەممەد باقر ڕۆحانی فەر" شەوی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ ئاماژەی کردە هەوڵی ڕمۆزانانە و بی ئاکامی ترۆریستانی سەر بە بەرەی ئەستەکبار و نزامی زاڵیەتی خواز بۆ سست و لاوازکردنەوەی ئیمان و ئیرادەی گەلی ئێران و وتی: سنوورڤانانی ئێران بۆ پاراستن و ئاگاداریی لە نزامی ئیسلامی و سنوورەکان ئامادەی خۆبەختکردنن و بە ڕووی ئاوەلاوە لە شەهادەتی لە ریگای خودا و وڵاتی ئیسلامی پێشوازی دەکەن . سەرۆکی عەقیدەتی و سیاسی سنوورەڤانی هێزی ئینتزامی ئێرن (ناجا) ، جەختیکرد: ترۆریستان کە تاوانکاری چاڵدۆران یان ئەنجام داوە لەبەر کردەوە چەوت ونالەبارەکانیان سزای پێویستیان پێئەدرێت .

سەرپەیڤ