دەربڕینی هاوخەمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313934-دەربڕینی_هاوخەمی_وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_دەوڵەت_و_گەلی_سووریا
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاو خەمیی خۆی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سوریا و بنەماڵەی قووربانیانی پەلاماری ترۆریستی داعش لە دەیرۆزوور ، ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2017 12:31 Asia/Tehran
  • دەربڕینی هاوخەمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سووریا

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاو خەمیی خۆی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سوریا و بنەماڵەی قووربانیانی پەلاماری ترۆریستی داعش لە دەیرۆزوور ، ڕاگەیاند.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوە ، " بەهرام قاسمی"  رۆژی یەکشەممە، بەڕاشکاوی وتی: ئەم کردەوە نائینسانیی و دڕندانەیەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش نیشانەیەکی ڕوونە لە داماوی و شکستی ئەو تاقمە کە نەفەسیان بە هۆی بوونی خۆڕاگری و مۆقاومە و یەکێتی دەوڵەت و گەلی سوریا ، گە یشتۆتە کۆتایی .

 تەقیەنەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ستانی " دەیرۆزوور"، رۆژهەڵاتی سوریا لانی کەم ١٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە، لەم تەقینەوەیە ترۆریستییە کە شەوی یەکشەممە لە ناوچەی  " جەدیدە عەکیدات" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دا ڕوویداوە، دەیان کەسیش بریندار بوون . سوپای سوریا شەوی هەینی شاری ستراتژیکی "دیرۆزوور"ـیان لە چنگ تاقمی ڕەشەکوژی داعش ڕزگارکردووە .