وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی بەرگری ئێران و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313936-وتووێژی_تەلەفوونی_وەزیرانی_بەرگری_ئێران_و_سووریا
وەزیری بەرگری کۆماری ئسلامی ئێران و وەزیری بەرگری سوریا لە وتوویژی تەلەفوونی وێڕای لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، جەختیان کردووە لە سەر هاوکاری و هەوڵی زۆرتر لە پێناو نابوودی ترۆریستان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2017 12:34 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی  وەزیرانی بەرگری ئێران و سووریا

وەزیری بەرگری کۆماری ئسلامی ئێران و وەزیری بەرگری سوریا لە وتوویژی تەلەفوونی وێڕای لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، جەختیان کردووە لە سەر هاوکاری و هەوڵی زۆرتر لە پێناو نابوودی ترۆریستان دا.

 ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حآتەمی" وەزیری بەرگری ئێران رۆژی یەکشەممە لەو وتووێژی تەلەفوونییە، سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی مەیدانی بە تایبەت  ئازادکردنەوەی  شاری دەیرۆزووریان لە دەوڵەت و گەلی سوریا پیرۆز کرد و بەڕاشکاوی وتی : " مۆقاومەو ڕاوەستان" ی هێزە چەکدارەکان و گەلی سوریا بەرامبەر تاقمەکانی ترۆریستی جێی ستایشە و دەبێ لە مێژووی بەرەڤانیی شەرعی گەلێک لە ماک و شووناسی خۆی دا تۆمار بکردرێت .

 وەزیری بەرەڤانی ئێران بە دەربڕینی هیواداری سەبارەت بە درێژەی سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا بەرامبەر بە ترۆریستان و گەڕانەوەی تۆکمەو تەواوی پاوەجێی و ئاسایش بۆ سوریا ، جەختیکرد: ئێران هەر بەوچەشنە کە تا بە ئێستا لە برایانی سوری خوی لاگری کردووە، بڕیاری گرتووە تا لە قۆناخەکانی دوای شەڕیش لەتەنیشت برایانی سوری دا بمێنێتەوە .

سپەهبۆد " جاسم ئەلفەریج"  وەزیری ەبرگری سوریایش بە ڕێزگرتن لە لاگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ پوو وچەڵ کردنەوەی پیلانەکان و دوژمنایەتی تاقمەکانی ترۆریستی- زایۆنیستی ، وتی : ئێران  لەم سەردەمە پڕ لە ئالۆزییە بەردەوام لە تەنیشت گەل و دەوڵەتی سوریا دا ڕاوەستاوە تا ئەو وڵاتە بتوانێ لە دەستەڵاتداریەتی یاسایی خۆی بەرەڤانی بکات . وەزیری بەرگری سوریا بەڕاشکاوی وتی: هەماهەنگییەکانی ئێران و سوریا دەستەبەرکەرەوەی ئاشتی ، پاوەجێی و ئاسایشی دوو ولات و ناوچەکە بووە .

وەزیری بەرگری سوریا هەروەها لە وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بانگێشتنیی کردووە سەردانی سووریا بکا .