سەرلەشکەر جەعفەری : ئیدعای ڕادەستکرانی مووشەک بە یەمەن لە لایەن ئێرانەوە بێ بناغەیە
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ، وتی: ئیدعای " دۆناڵد ترەمپ" لەبارەی ڕادەستکردنیی مووشەک بەیەمەن لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ بناغەیە .
" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە سەروبەندی ڕۆیشتنی بۆ ژاپۆن، لە ئیدعاییەکی پڕو پووچ بەرپرسایەتی هاوێژرانیی مووشەک لەیەمەن بەرەو ڕیازی خستە ئەستۆی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەردار سەرلەشکەر"محەممەد عەلی جەعفەری" رۆژی یەک شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەوڵنێران لە کاردانەوە بە ئیدعای "دۆناڵد ترەمپ" لەمەڕ یارمەتی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیەمەن ، وتیشی: قسە پڕو پووچەکانی ترەمپ یەکێ لە بووختانەکانی فرەو فراوانیی دژی ئێرانە .
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە باسکردنیی ئەوەی کە ئێران ئیمکانی ڕاگواستنەوەی مووشەک بۆ یەمەنی نییە بەڕاشکاوی وتی: مووشەکەکانی تازەی یەمەن بە درێژایی مەودا پێوی زیاتر لە چاو ڕابردوو، هی ئەو وڵاتەیە .
ئەو هەروەها لە بارەی قسەکانی " سەعد حیریری" سەرۆک وەزیرانی لە کارکشاوەی لوبنان لە بارەی تۆمەتبارکردنیی ئێران بە خۆوەردان لە ناوچەکە، وتی: کردەوەی " سەعد حەریری" لەمەڕ کشانەوە لە پۆستەکەی لە سەر ڕاسپێری ڕژیمی زایۆنیی و سەعوودەییەکان بەرنامەڕێژی و جێبەجێکراوە .
"سەعد حەریری" ڕۆژی شەممە لە عەرەبستانی سەعوودی لە پۆستەکەی کشایەوە . ئەو دوای کشانەوەی ئێرانی بە خۆوەردان لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەوان لوبنان تۆمەتبار کرد و ئیدعای کرد ، حیزبۆڵڵای لوبنان، باسکی ئێرانە لە ناوچەکە دا .