درێژەی قسەکانی پڕۆپۆچی کاربەدەستانی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314137-درێژەی_قسەکانی_پڕۆپۆچی_کاربەدەستانی_ئەمریکایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسە پڕوپووچەکانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە دژی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک بەرپرسی زۆربەی بێ سەقامییەکانی ناوچە ، ناوبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2017 07:08 Asia/Tehran
  • درێژەی قسەکانی پڕۆپۆچی کاربەدەستانی ئەمریکایی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسە پڕوپووچەکانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە دژی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک بەرپرسی زۆربەی بێ سەقامییەکانی ناوچە ، ناوبرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  هیسەر  نوئرت،  شەوی چوارشەممە  ئیدیعای کرد ، هەڵس و کەوتی ئێران لە ناوچە   تێکدەرانەیە  .

مایک پێنس،   جێگری سەروکی ئەمریکاش ئەم دواییە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم  تۆمەتبار کرد و وتی : ئەمریکا  بێ سه قامی ناوچه لە سۆنگەی هەڵوێستی  ئێران قەبووڵ ناکات  .

دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکاش  هەینی سێزدەی  ئوکتوبەر،  ئیدیعای داکۆکی تاران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلام کە دەورێکی بنەڕەتی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کە لەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە ئێراق و سوریا دا هەیە،  خستوەتە نێو لیستی بایکۆتی نوێوە  .

کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی لە ئێراق و سوریا ، لەسەر داواکاریی  ڕەسمیی ئەم وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکارانە بەوان دەدات،  کارێک کە بە هیچ لەونێ  لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاییوە دڵخواز نییە.

وڵاتانی ناوچە لەوان ئێراق و سوریا و یەمەن ئەم دواییانە  بە هۆی داکۆکی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە تاقمەکانی تیرۆریستی ، کەوتوونەتە بەر پەلامار و خەڵکە بێ تاوانەکەیان دەکوژرێن .