قاسمی: تووندتر بوونەوەی بۆمبارانەکانی ناوچەئاوەدانەکانی یەمەن، باس لە داماویی سەعوودییەکان دەکات
وتە بێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئیران بە شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر ماڵی خەڵکی لە شاری حەجە لەیەمەن، تووندتر بوونەوەی بۆمابارانی ناوچە ئاوەدانەکانی نیشاندەری داماویی سەعوودییەکان زانی .
دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی ڕۆژی سێشەممەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر پارێزگەی حەجە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن، زیاتر لە ٦٠ شارومەندی یەمەنی ، کوژراون یان بریندار بوونە.
" بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربرینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قووربانیانی ئەو پەلامارانە وتی: تووندتر بوونەوەی بۆمبارانی ناوچە ئاوەدانەکان، بەردەوامی گەمارۆ و داخستنی رێگاکانی دەریایی، زەمینی و ئاسمانی یەمەن و ئیزن نەدان بە گەییشتنی یارمەتییەکانی ئینساندۆستانە و گەییشتنی بژیوی خەڵکی ئاسایی لە لایەن عەرەبستانەوە نیشان دەری داماوی و ناکامبوونیی عەرەبستانە لەمەڕ گەییشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانی بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن.
قاسمی بەڕەخنەگرتن لە بێ دەنگیی کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی بەرامبەر ئەم تاوانکارییانەو کارەساتێک کە بە هۆی پەلامارەکانی بێ وەستانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی لە شەو وڕۆژ دا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان و ئامانجەکانی ناسەربازی و پێشگرتن بە دەستڕاگەییشتنی ڕێکخراوە و ناوەندەکانی فریاگوزار وناوەندە بەرپرسەکانی نێودەوڵەتی بە خەڵکی یەمەن ڕووی داوە وتیشی: ئەم چەشنە کردەوەگەلە ، بنپێکردنی ئاشکرای بنەماکان و یاساکانی مافی مرۆڤ دۆستانەیە .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی شۆێندانەر لە قەیرانی یەمەن داوای کرد هەوڵەکانی خۆیان لە پێناو ڕاگرتنی خێرای پەلامارەکان زۆرتر بکەن و ڕێوشۆین وکردەوەی پێویست ، خێرا و کاریگەر لەمەڕ پاراستنی گیان و ئاسایشی کەسانی سڤیل بە تایبەتی ئافرەتان و منداڵان، ئەنجام بدەن.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریای و ئاسمانی بەڕێوە برد؛شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .