کاربەدەستێکی ئەورووپایی: یەکێتی ئەورووپا بڕیار نییە ئێران بایکۆت بکات
"فیڵ هۆگان" Phil Hogan کۆمیسەری کشت و کاڵ و گەشەی گوندیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: هیچ وڵاتێکی ئەورووپایی بڕیار نییە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بایکۆت کرد.
"فیڵ هۆگان" Phil Hogan شەوی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ سەبارەت بەوەی کە بێتوو بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لە لایەن ئەمریکاوە بنپێ بکرێ، ئایا یەکێتی ئەورووپا بە هۆی وەبن گوشار کەوتنی شیمانەیی، ئێران بایکۆت دەکات؟ وتی: یەکێتیی ئەورووپا بەنیازە ئەو هاوکارییەی تا ئێستا لە خۆ نیشانی داوە هەر بەو لەونە درێژەی پێ بدات و هیچ گومانێک نییە لە سەر هاوکاریی یەکێتیی ئەرووپا لەگەڵ ئێران و جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی.
کۆمیسەری کشت و کاڵ و گەشەی گوندیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەرووپا ئێستایش هەر پشتیوانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک دەکات و لەم بوارەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی بەردەوام ڕاوێژی کردووە.
"فیڵ هۆگان" هەروەها لە بواری هاوکاریی کشت و کاڵی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا لە بواری کشت و کاڵدا بەنیازە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ بدات.
کۆمیسەری کشت و کاڵ و گەشەی گوندیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ئەمساڵ ١٠ ملیار یۆرۆ لە نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا مۆر کراوە و ئێستا ڕووانگەیەکی پۆزتیڤی بەرامبەر بە داهاتوو و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دوولایەن هەیە.
لێژنەی ٧٠ کەسی لە چالاکانی ئابووریی ئەورووپایی ڕۆژی شەممە بە سەرۆکایەتیی "فیڵ هۆگان" کۆمیسەری کشت و کاڵ و گەشەی گوندیی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی ئێرانی کردووە.