جابری ئەنساری: پێوەندیی ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا گرینگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314584-جابری_ئەنساری_پێوەندیی_ئێران_و_ڕووسیا_بۆ_چارەسەرکرانی_قەیرانی_سوریا_گرینگە
جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری عەرەبی وئەفریقای وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری بالای ئێران لە وتووێژەکانی ئاستانە ، هاوکاری کوماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا لە پرسی سوریای بە سەرچەشنێکی باش بو هاوکاری ناوچەیی زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2017 05:17 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری: پێوەندیی ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا گرینگە

جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری عەرەبی وئەفریقای وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری بالای ئێران لە وتووێژەکانی ئاستانە ، هاوکاری کوماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا لە پرسی سوریای بە سەرچەشنێکی باش بو هاوکاری ناوچەیی زانی .

حسێن جابری ئەنساری  شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، چاوپێکەوتنەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسی  بە ئەرێنی وەسف کرد و وتیشی:  پێوەندیی تاران  - مسکۆ بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا گرینگە.

 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕوسیا و هاوکارییەکانی ناوچەیی دوو وڵات  گەیشتە مۆسکو .

جابری ئەنساری لە موسکۆ لەگەڵ میخائیل  بوگدانۆڤ   جێگری وەزیری دەرەوە و  نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەلکساندر لاورنتیف   نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا لە کاروباری سوریا و ئەلکساندر فومین   جێگری وەزیری بەرەڤانی  ڕوسیا  دیدار و وتووێژی کرد  .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  لەبەر پەلاماری  بەربڵاوی تاقمەکانی تیروریستی  کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی  ڕژێمی زایونی  ، داکۆکییان لێ  دەکرێت، دەست پێکراوە .

هێزی سوری  بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە  ئەم مانگانەی ڕابردوو  توانیان زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.