باڵوێزی تاران لە دیمەشق: سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم ، نیشانەی سەرکەوتنی ئێرانە
باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ،سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزمی بە نیشانەی سەرکەوتنی کوماری ئیسلامیی ئێران زانی .
جەواد تورک ئابادی، باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەموودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا، پێوەندی دوو وڵاتی لە ئاستی باڵا وەسف کرد و وتی : وەبەر پەلاماردانی سوریا لەلایەن دوژمنانێک کەلە ڕێی فڕەخوازییەکانی ئە مریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەجووڵنەوە، بەنیشانەی وەبەرپەلامار دانی فڕەچەشن بوون دەوڵەمەند بوونی شارستانیەتیی سوریایە .
تورکئابادی بە ئاماژەدان بە بوێریی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کە توانی ئەم وڵاتە لە کاتی قەیران و شەڕ دا ڕێبەرایەتی بکات، لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکاری و وتووێژی تاران ودیمەشق لە قۆناخی دواتر بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیلانی دوژمنان پێداگری کرد .
حەموودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریاش لەم چاوپێکەوتنەدا ئەولەویەتی سوریای زاڵبوون بەسەر تیرۆریزم، دامەزراندنی ئاشتی نێوان سورییەکان و گەڕاندنەوەی دانیشتوان بۆ شارەکان و گوندەکانی خۆیان ناوبرد و وتیشی : ئێران بۆ داکۆکی کردن لە سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆؤیستانی تەکفیری دەورێکی گرینگی هەبوو .
حەموودە سەباغ وێڕای پێداگری کردن لەسەر گرینگایەتی پێوەندیی ئێران و سوریا بە تایبەتی لە بواری پەرلەمانی ف هیواداری دەربڕی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی گرینگ لە قوناخی بنیات نانی سوریاش دا بگێڕێ.