قاسمی: هیچ ئاگرێک لە باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعادا نەکەوتووەتەوە
وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوودانی هەرچەشنە ئاگرکوتنەوەیەک لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەنی بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: هیچ دیپلۆماتێکی ئێرانی لە یەمەن دا نییە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوودانی هەرچەشنە ئاگرکەوتنەوەیەک لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەنی بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: هیچ دیپلۆماتێکی ئێرانی لە یەمەن دا نییە.
بەرلەمە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سکای نیوز سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ئاگرکەوتنەوە لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەنی کردبوو و ڕایگەیاند بوو کە گوایە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی سەنعا ڕووی داوە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس سەبارەت بەو هەواڵ و دەنگ و باسەی کە لە مەڕ ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەنی بڵاو بوونەتەوە، سەر جەم ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوەو پێی داگرت: هیچ چەشنە ڕاپۆرتێک هەتاکو ئێستا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەنی بە دەستی بەرپرسانی ئێرانی نەگەییشتووە.
وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تێکهەڵچوون لە ناوچەیەکی سەنعادا کە باڵوێزخانەی ئێرانیشی لێیە بەردەوام بووە، بەڵام هیچ سنووڕێکی ئەم باڵوێزخانەیە نەبەزێندراوە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لەم حاڵەدا وتیشی: لەوانەیە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانە پڵاشەیەکیش بەر بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعاش دا کەوتبێت، بەڵام هیچ ئاگر کەوتنەوەیەک ڕووی نەداوە.
پێتەختی یەمەن لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی نێوان تاقمە چەکدارەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن و هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی سەر بە ئەنساروڵڵای ئەم وڵاتە بووە.
کەناڵی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی یەمەنەوە ڕایگەیاندووە: دوابەدوای زەبر وێکەوتنی تۆڕەکانی پەیوەندی گرتن لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە سەنعای پێتەختی یەمەن،هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی لە ڕێگای فڕۆکە سەربازییەکانیەوە بۆ هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن چەک و چۆڵ و کەرەستەی پەیوەندی گرتن و بێ تەل ڕەوانە دەکات.
وا باس دەکرێت کە ئاژاوەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن دژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵاو پەیوەندیی ئاشکرای لەگەڵ عەرەبستان، دەرەنجامی هەنگاوە نهێنییەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دووبارەی دەستەڵات بۆ عەلی عەبدووڵڵا ساڵحە لە یەمەن دا.
دوابەدوای شکست هێنانی دانوستانەکانی نێوان بزوتنەوەی ئەنساروڵڵاو لایەنی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح تێکهەڵچوونەکانی نێوان لایەنگرانی هەردووک لا لە سەنعا دەستی پێ کرا کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ کەوتووەتەوە.