لاریجانی:دەستەی کاری هاوبەشی نێوان پەرلەمانەکانی ئێران و ڕوسیا پێکهات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : گرووپی کاری هاوبەشی نێوان پەرلەمانەکانی ئێران و ڕوسیا بەمەبەستی پێو شوێن گرتنی پرسی پەرەی پێوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵات پێک هات .
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دوای گەڕانەوەی لە سەفەری موسکۆ لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا وتی : بەسەرنجدانی ئەمەی کە ئێران و ڕووسیا هاوکاریی پاوەجێ وهەمەلایەنەیان پێکەوە دامەزراندووە، دەستەی کاری هاوبەشی پەرلەمانەکانی دوو وڵات بۆ پێ و شوێن گیرانی پێوەندی ئابووری پێک هات کە یەکەم کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوە دەچێت.
لاریجانی بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە مۆسکۆ وتیشی: لەم کۆنفرانسە کۆبوونەوەی پسپۆڕیی زۆر باش بەڕێوە چووەو داهێنانی باش بۆ هەماهەنگیی یاسادانان و بەشداری پێ کردنی وڵاتانی دیکە لە باری گۆڕینەوەی بیروڕا، پێشکەش کراوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی کە سەرچاوەەی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستانە وتیشی: نیگەرانیی ئەم پرسە بۆ وڵاتانی دەورووبەری ئەفغانستان لە چاو وڵاتانی دیکە زۆرترە.
کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەربەبەشداریی سەرۆکانی پەرلەمانەکانی زۆرتر لە چل وڵاتی جیهان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.