ولایەتی : داهاتووی یەمەن خەڵکی یەمەن دیاری دەکەن
ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕیبەری لە کاروباری نێودەڵەتی بە ئاماژدە دان بە ڕوداوە ئەمنیەتیەکانی ئەم دواییە لە یەمەن وتی: داهاتووی ئەم وڵاتە تەنیا خەڵکی یەمەن دیاری دەکەن
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما عەلی ئەکبەر ولایەتی ئەمڕۆ سێشەممە لە ریو ڕەسمێکدا لە تاران وتی: پیلانێک کە لەلایەن ئیمارات وعەرەبستانەوە گەڵاڵەڕێژی کرابوو هەتا " عەلی عە بدوڵاساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن بتوانێ لە پشتەوە خەنجەر لە خەڵکی ئەم وڵاتە بدات، تۆشی شکست بوو وعەلی عەبدوڵلا ساڵح بە سزای کردەوەکانی گەیشت.
ولایەتی بە پیداگری لەسەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەرانبەر بومبارانی دڕندانەی ڕژێمی زاێونی ڕایگەیاند: خەباتکارانی یە مەنی کە لەڕیزی خۆڕاگری دان سەرەنجام وەکوو خەلکی سووریا وعێراق ولوبنان سەردەکەون.
وەزاڕەتی ناوخۆی یەمەن دوێنێ دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پیشووی یەمەنی لە تێکەڵچوونەکانی سەنعای پێتەختی یەمەن تەیید کرد.
شایانی باسە ، ئاڵوزی وفیتنەی ئەم دواییەی "ساڵح" لەدژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وپێوەندی ئاشکرای ناوبراو لەگەڵ دەسدرێژکاران ، ئاکام وئەنجامی کردەوە نهێنیەکانی ئیمارات بۆ بەدەسەڵات گەیاندنی هەمدیسانی بنەماڵەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بۆحکومەتی یەمەن بوو.
عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەریەمەن پەلاماری کردو هاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی کردووە.