ئەرتەشی ئێران : هەنگاوی تڕەمپ فیتنەیەکی گەورەیە لە دژی ئۆمەتی ئیسلامیی
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانەکردنی هەنگاوی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی جەختی کردەوە : هەنگاوی ناژیرانەی تڕەمپ ، فیتنەیەکی گەورەیە لە دژی ئومەتی ئیسلامیی .
ئەرتەشی کۆماری ئێسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ، قودسی شەریفی وەک بەشێک لە جەستەی موسوڵمانانی جیهان ناوبرد و رایگەیاند : فیتنەی نوێی تڕەمپ ، بە ئامانجی پێشێل کردنی مافی گەلی فەلەستین بە دوای قەرەبوو کردنی شکستی هێنانی سەرشۆڕانەی سیاسەتەکانی ئیستکبار ی جیهانی لە ناوچەکەدا بە تایبەت دەسوپێوەندەکانی ئەوان لەوان رێکخراوی ترۆریستیی داعش لە عێراق و سوریا دیزاین کراوە .
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگریی لە سەر ئەوەی کە هەنگاوی ورووژێنەرانەی سەرۆکی ئەمریکا لە ناساندنی قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی پێشێل کردنی ئاشکرای رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە دەڵێ : ئەم هەنگاوەی تڕەمپ نەک هەر یارمەتیەکی ئاشتی و سەقامی ناوچە کە نادات ، بەڤکوو دەبێتە هۆی زیادبوونی بارگرژیی کە بەرپرسایەتیەکەی لە سەر شانی حکومەتی ئەمڕریکا و رژێمی تاوانکاری زایۆنیە.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، چوارشەممەی رابردوو سەرباری نەیارەتی ناوچەیی و جیهانیی ، قودسی وەک پێتەختی رژێمی ساختەی ئیسراییل ناساند .