ئەمیر حاتەمی: روانگەی ئێران بەرامبەر رووسیا روانگەیەکی ستراتژیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i317705-ئەمیر_حاتەمی_روانگەی_ئێران_بەرامبەر_رووسیا_روانگەیەکی_ستراتژیکە
وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: نیگاو ڕوانگەی ئێران بەرامبەر ڕووسیا ڕوانگەیەکی ستراتژیکییەو ئەو ڕوانگەیە هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی: روانگەی ئێران بەرامبەر رووسیا روانگەیەکی ستراتژیکە

وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: نیگاو ڕوانگەی ئێران بەرامبەر ڕووسیا ڕوانگەیەکی ستراتژیکییەو ئەو ڕوانگەیە هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێ.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی ئەمڕۆ شەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیاو هۆگریی دوو وڵات بۆ پەرەی پەیوەندییە سەربازییەکان، وتی: نیگای ستراتژیکی ئێران بەرامبەر ڕووسیا جگە لە ڕەهەندو لایەنی سەربازی، رەهەندی ئابووری و سیاسیش دەگرێتەوە.

وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی: کاتێک پەیوەندیی ستراتژیک هەبێت لە نێوان دوو وڵاتدا، ئاسۆیەکی ڕوونیش لەبەردەم دوولایەندا دەبێ.

ئەمیر حاتەمی، سەبارەت بە نیگەرانیی ئەمریکا لە پتەوبوونی پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیا لە هاوکێشە ناوچەییەکان بۆ وێنە، پرسی سووریا، وتی: ئێران و ڕووسیا لەبواری هاوکارییە سەربازی و بەرگرییەکان، هەنگاوی شیاویان ناوە کە تێیاندا بەرژەوەندیی دوو وڵات لەبەرچاو گیراوە.

وەزیری بەرگریی ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئیمزای گرێبەستی نوێ بۆ کڕینی چەکئامێر لەڕووسیا، وتی: پەیوەندیی کڕین و تەنانەت فرۆشی چەکەمەنی لەنێوان دوو وڵاتدا لەئارادایەو ئەو پەیوەندییانە لەچوارچێوەی دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتدا دەبێ.