کانونی یه‌که‌م 10, 2017 12:23 Asia/Tehran
  • لاریجانی:ترەمپ ئارمانجەکانی عەرەبی و ئیسلامی  کردوەتە قوربانیی  ڕژێمی زایۆنیستی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی ئیسرائیل، هەوڵێکی هەماهەنگ لەگەڵ هەندێ وڵاتی عەرەبی و لە چوارچێوەی ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمە و لە بیرکردنی پرسی فەلەستین بوو .

عەلی لاریجانی ئەمڕۆ یەکشەممە  لە کۆبوونەوەی ئاشکرای  مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، وتی : ئەمریکا  وڵامی  ئەنجامی  بەزڵ وبەخشینی وڵاتانی ناوچەی  بە قوربانی کردنی هەموو ئارمانجەکانی عەرەبی و ئیسلامی  بەبۆنەی  ڕژێمی زایۆنیستی  دایەوە.

سەروکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەگەر  وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی  حسێبی خۆیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل جیا نەکەنەوە،  لەحەیسیەتی خۆیان شتێک ناهێڵنەوە و گەلانی موسوڵمان لەبەرامبەر خۆیاندا  دەبینن.

لاریجانی  بەڕاگەیاندنی ئەمەی  هەڵس و کەوتی هەندێ وڵاتی عەرەبی ، زۆرترین زەبر لە کۆمەڵگەی  ئیسلامی داوە،  هیواداری دەربڕی  : وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەتی وڵاتانی عەرەبی  هەڵوێستێکی یەکپارچە  و هەوڵێکی بە کردەوە بە دژی ئەمریکا بگرنە بەر .

لاریجانی هەروەها  وێڕای  پێداگری لەسەر  ئەمەی  وڵاتانی ئیسلامی لەبەرامبەر پڕکێشییەکانی ئەمریکا، پێوەندی سیاسی خۆیان لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕاگرن، وتیشی: گەلی  بوێری فەلەستین  ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە و ڕژێمی بێ بنەما و بێ شووناسی زایۆنیستی ناتوانێ  بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و چەند وڵاتی عەرەبی ناوچە، بۆ خەڵکی فەلەستین  بڕیار بدات.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران پێداگری کرد :  سەرزەوینی فەلەستین  هی  فەلەستینییەکانە و خوداوەند مەکر و فریوی  زایۆنیستەکان دەکاتە پەستی و شکستی ئەوان  .

سەرپەیڤ