مەجلیسی ئێران : بڕیاری ترەمپ بەرامبەر بە قودس، ڕوونترین هۆی بێ شووناسی ڕژێمی زایونیستییە
نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگرییان کرد : بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ، ڕوونترین هۆی بێ شووناسی و ساختە بوونی ڕژێمی زایۆنیستییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلس، 235 کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای داکۆکی کردن لە قودس ڕایانگەیاند: بەیتولموقەدەس ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانان و هی هەموو ئوممەتی ئیسلامییە .
ئەم بەیاننامەیە دەڵێت : ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئەوە بزانن کە ئوممەتی ئیسلامی لەبەرامبەر ئەم کارە تاوانبارانەیە بێ دەنگە ناکەن و ئەمریکا بەرپرسی دواهاتی ئەم بڕیارەی خۆیەتی.
نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها داوایان لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی کرد لە زووترین کات دا پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بپچڕێنن و هەموو سات و سەودای ئابووری خۆیان لەگەڵ ئەمریکا بگەیەننە کەمترین ئاست .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ،قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل داناساندن.