کەوتنی مووشەکی " زەلزال-١" لە شۆێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە " تەعێز"
یەکەی مووشەکی سوپای یەمەن لە وڵامیی پەلامارەکانیی عەرەبستان بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئێواڕەی سێی شەممە مووشەکێکی بالێستیکیان گرتە بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "تەعێز" ، باشووری ڕۆژئاوای یەمەن دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی جوا رشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە مەڵپەری کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ؛ ئەم مووشەکە بالێستیکە بە وردی باڵاییەوە کەوتە پێگەی سەربازی لەشکەری ٣٥ بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی " بیر باشا" لە "تەعێز" کە بە هۆیەوە ، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و یان برینداربوونە.
هەر لەم حالە دا؛ سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی یش وتی دوا بە دوای پەلاماریی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر " ئەلمەخا" لە ستانی "تەعێز" هەشت کەسی سیڤیل کوژران.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها ناوچەکانی ئەلغور و کەتاف لە ستانی "سەعدە"، لە باکووری یەمەنیان بۆمباران کردووە کە بوو بە هۆی کوژرانیی شەش یەمەنی .
لەناوچەی حەیس لە ستانی حەدیدە، ڕۆژئاوای یەمەنیش کەسێکی سیڤیل بە هۆی پەلامارەکانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بریدنار بوو. دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر "عەسیلان" لە ستانی "شەبووە" لە رۆژهەڵاتی یەمەن یش دوو کەسی سیڤیل تیا چوون.
بە وتەی سەرچاوە یەمەنییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ناوچەگەلێکیان لە ستانی " سەنعا"داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .