زەریف: کۆتایی هێنان بە دێوەزمەی شەڕ لە یەمەن ئەرکی سەر شانی هەموومانە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن پێی داگرت: کۆتایی هێنان بە دێوەزمەی شەڕ لە یەمەن ئەرکی هاوبەشی هەموو وڵاتانە .
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە هەژماری تایبەتیی توییتێڕەکەی دا نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بۆچوونە ڕوو لە پەرەیەی کە هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازی لە بارەی کێشەی یەمەنەوە لە ئارادا نییە، پێشوازی دەکات.
زەریف وتیشی: ئێران ئامادەی هەرچەشنە هەوڵدانێکە بۆ گەییشتن بە ئاگربڕی خێرا، ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە و وتووێژی نێوماڵی یەمەن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.