ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : ئیدیعای دژە ئێرانیی ئەمریکا، شوورەییەکی سیاسییە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی، ئیدیعاکانی دژە ئێرانیی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی بە شوورەیی سیاسی وەسف کرد .
نیکی هیلی، باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای دووپات کردنی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران و لەحاڵێکدا کە وڵاتەکەی چەکەمەنییەک بە بایخی میلیاردان دولاری بۆ بوردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن خستووەتەبەر دەستی عەرەبستانی سعودی ، ئیدیعای کرد : ئێران بە بنپێکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، چەک و مووشەکی بۆ وەبەر پەلاماردانی عەرەبستان ناوەتەبەردەستی حوسییەکانی یەمەن.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی : لەسەرەتای پەلاماری نایاسایی ڕ یاز و ئەبووزەبی بۆسەر یەمەن و لە سەردەمی باراک ئوبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ، بە جاران کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا بەشێوەی ئاشکرا ڕایانگەیاند وڵاتەکەیان لەشەڕی یەمەن ، چەک دەخاتە بەردەستی عەرەبستانی سعودی .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی : کوشتنی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بە چەکی نوێی ئەمریکی و ڕۆژاوایی و بە یارمەتی بەربڵاوی ڕژێمی ناشەرعیی ئیسرائیل، ئەنجام بووە .
ناوبراو تەنیا ڕێگەی چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەنی بە وتووێژی سیاسی زانی و پێداگری کرد بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و هاوپەیمانانی یەمەنی ئەوان لەباشترین ڕەوشی بەرەڤانی ڕەوا و خۆڕاگری لەبەرامبەر پەلاماری سەربازی دەستدرێژکارانن.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتیشی : ئیمارات، عەرەبستان و ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی وڵاتانی تر ناتوانن خۆیان بەسەر خەڵکی خۆڕاگری یەمەن دا بسەپێنن و شکستی هەوڵی سەربازی لە یەمەن حەتمییە.