کانونی یه‌که‌م 15, 2017 18:32 Asia/Tehran
  • بەعیدی نەژاد: ئیدعاکانی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، بێ بنەما بووە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا ، وتی: ئەمریکا لە حآلێکدا ئێران تۆمەتبار بە دانی چەک و مووشەک بە یەمەن دەکات کە عەرەبستان بە چەکی ئەمریکایی خەڵکی بیتاوانی یەمەن دەکوژێت.

 " نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنج شەممە بە دووپات کردنەوەی تومه ته  بێ بناغەکان دژی ئێران و لە حالێکدا وڵاتەکەی چەکەمەنی بە بایخی ملیاردان دۆڵار بۆ بۆردومانیی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن  ڕادەستی عەرەبستانی سەعوودی دەکات ، ئیدعای کرد: ئێران بە بنپێکردنیی بڕیارنامەی  ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، چەک ومووشەکی بۆ وەبەر ئامانج دانیی عەرەبستان رادەستی حوسییەکانی یەمەن کردووە .

 " حەمید بەعیدی نەژاد" رۆژی هەینی لە کاردانەوە بە ئیدعا دژە ئێرانییەکانی  " نیکی هیلی" لە لاپەرەی  خۆی لە تویتەر ، نووسی،   نیکی هیلی لە نۆمایشی تەبلیغاتی خۆی دا نەیتوانی بسەلمێنێت ، ئەوەی نۆمایشی داوە مووشەکێکی ئێرانییە.

 بالوێزی ئێران لە لەندەن، بەڕاشکاوی وتی: هاوکات لەگەڵ نۆمایشی ساختەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان، عەرەبستانی سەعوودی بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆلی ئەمریکایی پەلاماری کردوتە سەر یەمەن و خەڵکیکی زۆر لەم پەلامارانە دا کوژراون.

 بەعیدی نەژاد ،وتیشی: ئەمریکا ، کە بە ناردنیی دەیان ملیار دۆلار چەک بۆ عەرەبستان ڕۆڵی ڕاستەو خۆی لە کوشتاری خەڵکی بێتاوان هەیە ، هیچ چەشنە شەرعییەتی نییە بۆ وەی خۆی لە جێگای بەرەڤانیکاری  خەڵکی یەمەن دانێت .

سەرپەیڤ