شەمخانی : بڕیاری ترامپ لەدژی قودس ، ڕەوتی ڕووخانی ڕژێمی زایونی خیرایی پێ ئەدات
دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران بە ئاماژە دان بە کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وتی: ئەم کردەوانە ، ڕەوتی ڕوولە ڕۆخانی ڕژێمی زایونی خیرا تر دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " عەلی شەمخانی سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆدوشەممە لە کۆبوونەوەی ڕیزنان لەشەهیدانی ترۆری پارێزگەی کوردستان لەڕۆژئاوای ئێران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە قودس پێتەختی هەتا هەتایی فەلەستینە ڕایگەیاند ؛ مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی سەرەکی جیهانی ئیسلامە وهەڵەی ستراتژی ئەمریکا وڕژێمی زایونی لەبەفەرمی ناسینی قودسی پیرۆز وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ، بووە هۆی بیداری ، ڕاپەڕینی هەمدیسان ویەکیەتی جیهانی ئیسلام. شەمخانی بە ئاماژەدان بەشکستەکانی داعش وپشتیوانانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئەوان وتی: چالاک کردنی بارستاکانی سیاسی وئەمنیەتی نوێ بە بەشداری وڵاتانی سەربەخۆی ناوچە، ویڕای لەناوبردنی هەڕەشەکان ، وەرزی نوی لە بەشداری ناوچەیی بەبێ لەبەرچاو گرتنی دەورو ڕۆڵێک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژئاوای ئاسیا شکڵ داوە. دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران بە لەبەردەس دابوونی هەزاران موشەک وچەکی قەدەغە کراو وقەڵاچوولەلایەن ئەمریکاوە بە عەرەبستان وئیمارات بۆ ئەنجام دانی جەنایەت لەدژی خەڵکی یەمەن یش ئاماژەی کردو وتی: نومایشی میدیایی ناتوانێ ڕواڵەتی جەنایەتکارگەلیک کە هەزاران کەس لە ژنان ومنداڵان وبە ساڵاچووانی زوڵم لیکراو وبێ دیفاعی یەمەنیان کردە قوربانی بشاریته وه .