جەختکردنەوەی مۆسکۆ لە سەر درێژەی ڕاویژە ناوچەییەکانی ئێران و ڕوسیا
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی پینج شەممە لە دیداری " مەهدی سەنایی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ئاماژە بە بارودۆخی هەستیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیکردەوە لە سەر بەردەوامیی ڕاویژە کانی نێوان دوو وڵات .
" میخائیل بۆگدانف" لەم دیدارەدا هاوکات لەگەڵ ئاماژە دان بە کۆنگرەی نیشتمانی سوریا لە کۆتایی ژەنیڤەری ٢٠١٨ لە سووچی دا وتی: وڵاتانێک کە دەستە بەری ئاگر بڕ لە سوریا دان(کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و ڕوسیا) پێش لەم کۆنگرەیە پێکەوە لە بارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا وتووێژ دەکەن.
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی کردە قەیرانی یەمەنیش و جەختیکرد: قەیرانی یەمەن ڕێگا چارەی سەربازیی بۆ نییە.
" مەهدی سەنایی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پرۆسەی ڕوو لە گەشەی پێوەندییەکانیی ئێران و ڕوسیا، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای وتووێژ و پاوەجێیی لە ناوچەکە دایە.
باڵویزی ئێران لە ڕوسیا وتیشی: بارودۆخی هەستیاری ناوچە پێویستی بە زۆرتر بوونەوەی ڕاوێژە دیپلۆماتیکەکانی دوو لایانە و ناوچەیی هەیە .
سەنایی بە جەختکردن لە سەر زەرەر کردنی ناوچە بە هۆی بەردەوامبوونی قەیران و تێکهەڵچوونەکان ، بەڕاشکاوی وتی: ئەگەر ئەم مەسەلەگەلە بە هاوبیرو ڕایی و راوێژ لە نێوان وڵاتانی ناوچە چارەسەر نەکرێت، ئەوانی تر چاوی تەماحکاریی دەبڕنە ئەم ناوچەیە .
باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا هەروەها ئاماژەی کردە کردەوەی ئەمدواییەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی و وتی: ئەم کردەوەیەی ترەمپ بووەتە هۆی یەکگرتنی زیاتری وڵاتە ئیسلامییەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا .