ڕووسیا : دەسوەردانی بیانی لە ئێران مەحکوومەو جێگای قەبووڵ نیە .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دوشوەمە لە کاردانەوە بە هەڵوێست وەرگرتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و بڕێک لە هاوپەیمانەکانی بۆ وێنە ڕژیمی زایونی دوای ئاڵوزیەکان لە بڕێک لە شارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وتیشی دەسوەردانی بیانی لە ئێران مەحکوومەو قەبووڵکراو نیە .
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژومارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو شەڕ و پێکدادانی لێکەوتەوە و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی. کاربەدەستانی ئەمریکی و مێدیا بیانیەکان و ڕاگەیەنەرەکانی دژی شۆڕشیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخساوە ، هەوڵ دەدەن ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن .
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنە پسپۆرییەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، سەرکەوتنەکانی ئێرانی بە چقڵی چاوی دوژمن و تەحموڵ نەکردنی بۆ ئەمریکا و ڕژیمی زایونی زانی و وتیشی دوژمنانی ئێران بەردەوام بە دوای هەلخوازی و تۆڵە سەندنەوە لە ئێران بوونە . حەسەن ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە لە بواری ئابووری کێشەگەلێک هەیە و ناتوانڕێ حاشای لێ بکرێت وتی : نەتەوەی ئێران بە هێزمەندییەوە ئەو کێشەگەلە تێپەڕ دەکات و بە باشی وڵامی هەلخوازان و ئاژاوە گێڕان دەداتەوە کە بێ ڕێزییان بەرامبەر بە پیروزایەتی و بایخەکانی شۆڕش کردووە و شۆێنە گشتیەکانیان کاول کردووە.