کانونی دوھەم 08, 2018 15:36 Asia/Tehran
  • شەمخانی: پەیوەندیی نێوان ئێران وپاکستان ناکەوێتەژێر کارتێکەریی ژمارێک وڵات

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئێران ڕێگە نادات هەندێ وڵات بەناردنی چەکەمەنی و بەکرێ گرتنی تیرۆریست، بۆ هێنانەدی ناهێمنی و ئاڵۆزیی لەسەرسنوورەکان، پەیوەندیی تاران-ئیسلامئاباد بخەنە ژێر کارتێکەریی.

عەلی شەمخانی دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ ناسرخان جەنجوعە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی پاکستان لەتاران، بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورەکان و هەوڵی هاوبەش لەمەڕ پرسی وەک؛ بەرەنگاربوونەوەی ترانزیت و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخی مرۆڤ، و چەکەمەنی و بەرەنگاربوونەوەی شەڕخوازان، وتی: پەرەی پەیوەندیی و هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیاداو بەتایبەت بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان، پێویست و زەروورە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەڕەخنە گرتن لە ستراتژیای نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی: سیاسەتی مەرایی کارانە، دووفاقیی و دووبەرەکی نانەوەی ئەمریکا لەهەمبەر وڵاتانی ئیسلامی لەوان ئێران وپاکستان، واهەڵدەگرێ، وێرای هۆشیاریی و ئامادەکاریی بۆ هەوڵی پێشگرانە، هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەدژ ئەمریکا پەرە بسێنێ.

شەمخانی هەروەها وتی: لێکدانەوەی پرسی فەلەستین وەک سەریەتیی سەرەکیی جیهانی ئیسلام، پێویستییەکەو ئەو هاوپەیمانییانەی بە تێچووی وڵاتانی ئیسلامی بەدیهاتوون، دەبێ تیشک بخەنە سەر هێنانەدی ئارمانجی ڕزگارکرانی قودسی پیرۆز.

ناسر خان جەنجوعە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی پاکستانیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەپێداگری لەسەر پێویستیی هۆشیاریی وڵاتانی ئیسلامی لەهەمبەر پیلانە دەرەوەییەکان کە بەئامانجی تاوپێدانی کێشەو ناکۆکی لەنێوان موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی پێوشوێن دەگیردرێ ، وتی: پاکستان هاوکارییە ئاسایشی و ئابوورییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دەدات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی پاکستان بەئاماژە بە پلەوپێگەی شوێندانەری ئێران وەک وڵاتێکی هێمن، جێگیر و بەدەسەڵات لەناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، وتی: وڵاتەکەی پێشوازیی دەکا لە پەرەی هاوکارییە هاوبەشە ئابووری، بازرگانی و تیجارییەکان لەگەڵ ئێراندا.

سەرپەیڤ