سەرلەشکەر حاتەمی: ڕێگا نادەین یەک بست لە خاکی ئێران جیا ببێتەوە
تهمووز 11, 2025 21:04 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی: ڕێگا نادەین یەک بست لە خاکی ئێران لەم وڵاتە داببڕێ.
سەرلەشکر ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بەوەی کە ئەرکی ئەرتەش پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات، سەربەخۆییمان و هەروەها پاراستنی نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە وتیشی: لایەنی سەرەکیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێمە پاراستنی نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار و ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە یەکپارچەیی خاکی ئێمەی پاراستووە. فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو تواناوە بەردەوامە لە بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی خۆی، راشیگەیاند: ئێمە لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزدا ئەوەمان سەلماندووە کە هەرگیز ڕێگا نادەین تەنیا یەک بستیش لە خاکی ئێران لەم وڵاتە جیا ببێتەوە.