ڕەخنەی شاسوار عەبدولواحید لە ڕەوشی هەنووکەی هەرێم
تهمووز 11, 2025 19:04 Asia/Tehran
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ڕەخنەی تووند لە ڕەوشیئ ئێستای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" حکومەتی ئیستای هەرێم شەرعیەتی لەدەستداوە.
شاسوار عەبدولواحید وتی: "دوای 35 ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد، ئێستا نە دەستور و نە پەرلەمان و نە حکومەتێکی یەکگرتوو و نە هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نە هیچ دەزگایەکی دادوەری خاوەن دەسەڵاتی نییە." ناوبراو پێیداگرت: ئەم رۆژانە خراپترین و تاریکترین رۆژەکانی حکومڕانی کوردین.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی: "حکومەتی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لوتکە و لە هەمووشی ناخۆشتر و گرنگتر، ئەوەیە کە دۆخی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە. ئەم رۆژانە خراپترین و تاریکترین رۆژەکانی حکومڕانی کوردین."