شکستی ڕەوتی تێکدەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئێران
رۆژنامەی مالزیایی سان دەیلی ڕاپۆری دا؛ ڕەوتی وێرانکەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئێران بەئامانجی داکۆکیی لە ئاژاوەگێڕان هەرەسی هێنا.
رۆژنامەی سان دەیلیی مالزی، لە یادداشتێکدا لەبارەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، نووسی: زۆربەی ئەو هەواڵانە لەناوخۆی ئێرانەوە بڵاو نەکراونەتەوە، بەڵکوو لە واشنگتۆن سازدەکران و بەشێوەیەکی بەرفراوانیش بڵاو دەکرانەوە.
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئەوەندە هۆگری ئەو هەواڵانە بوون کە بنەمای بەڕێوەبەرایەتی پڕووپاگەندەی نگەتیڤانەو چەواشەکاریشیان لەبیرکردو ئەوەیش ئەوەیە کە، بەرلە ڕاگەیاندنی ڕووداوەکان، ڕێگەبدەن ئەو ڕووداوە بقەومێ .
رۆژنامەی سان دەیلی مالزیا، دەنووسێ؛ زۆربەی ئێرانییەکان شانازی دەکەن بە دەور و ڕۆڵی وڵاتەکەیان لە پووچەڵ کردنەوەی بەرنامەو پلانەکانی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی سووریاو لەهەمبەر وڵاتانێکی وەک ئەمریکا، عەرەبستانی سەعوودی ، بەریتانیاو رژیمی زایۆنیستی کە شەڕی بەوەکالەتیان لە سووریادا هەڵایساندبوو، لەبەر شکست هێنانەکانیان لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکن بۆ تۆڵە سەندنەوە لە سووریا، ئێران و ڕووسیا.
لە درێژەی ئەو یادداشتەدا هاتووە، ڕەوتی بەهێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچە لەدژ ستراتژیای رۆژاوا وئیسرائیل وبەرژەوەندییە سەربازییەکانیانە.