وەزیری دەرەوەی ئێران چوو بۆ مۆسکۆ
کانونی دوھەم 10, 2018 10:30 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا چوو بۆ مۆسکۆی پیتەختی ئەم وڵاتە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوار چێوەی ڕاویژە بەردەوامەکانیی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئێران بە تایبەت لە بارەی بەرجام بەیانی ئەمرۆ (چوار شەممە) چوو بۆ مۆسکۆ . وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕۆژی پینجشەممە لە سەر بانگێشتنی " فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا سەردانی بەلجیک دەکات و لە بروکسیل لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرجام لیکئەدەنەوە .
سەرپەیڤ