کانونی دوھەم 10, 2018 14:20 Asia/Tehran
  •  کەماڵوەندی: ئێران بۆ خێراترکردنی چەند بەرابەری  پیتاندن  ئامادەیە

وتە بێژی ڕیکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ، جەختیکرد: ئێران بەتەواوەتی ئامادەیە کە خێرایی دانیی چالاکییەکانیی ناڤۆکی خۆی لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکان دا بەتایبەت لە دەڤەری پیتاندن بۆ چەند ئەوەندەی پێش لە خولی "برجام" زۆرتر بکاتەوە .

 " بەهروز کەماڵوەندی" ڕۆژی چوار شەممە  لە وتوویژ  لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ ە تەڤزیۆنیی ئێران ، لە بارەی بڕیارگرتنی داهاتووی " دۆناڵد ترەمپ" لە بارەی پشت ڕاست کردنەوە و یان تەیید نەکردنیی پێبەند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" و درێژەی هەڵپەسرادنەیی بایکۆتەکانیی ئێران وتیشی : ئەگەر هەڵپەساردەنیی بایکۆت کردنەکانی دژی ئێران لە چوار چێوەی بەرجام لەلایەن ترەمپەوە درێژ نەبێتەوە بنپێکردنی بەرجامە و کۆماری ئیسلامی  ئێران  کردەوەی پێویست ئەنجام ئەدات .

 وتە بێژی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  ئێران ، لە بارەی وتووێژی تەلەفوونی " عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ  " یوکیۆ ئاناۆ" بەرێوە بەری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، بەڕاشکاوی وتی: ساڵحی لەم وتوویژە دا جەختیکردووە بێتوو ئەمریکاییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکەنەوە  نابێ چاوەڕوانیان هەبێت کە ئێران بە هاوکارییەکانی کە لە دووساڵی ئەمدواییە دوای بەرجام لەگەل ئاژانس بوویەتی ، درێژە بدات .

 کەماڵوەندی ، هەروەها لە بارەی چاوەڕوانیی ئێران لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و رۆڵی پێشپێگرانەی لەمەڕ پێشگرتن بە وەلادانانی بەرجام لە لایەن ترەمپەوە وتی: یوکیۆ ئامانۆ لەگەڵ ئەندامانی تاقمی پێنج کۆیەک پێوەندیی هەیە و پەیامی ئێران بەئاگاداریی ئەوان دەگەینێت .

 وتە بێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ، کردەوەی ئەگەری ئەمریکا دژی بەرجامی  بە هۆی تەریک مانەوەی ئەو وڵاتە زانی و وتیشی: ئەمریکا هەوڵ ئەدات بنپێکردنی بەرجام بخاتەوە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەیش بەمەبەستی زۆرتر کردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر ئێران ئەنجام ئەدات .

ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام  دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی  دەکات.

 

سەرپەیڤ