سەرتیپ حاتەمی: پەرەی هاوکاری بەرەڤانیانەی ئێران وپاکستان بوارچێ کەری پاوەجێی ناوچەیە
وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەپێداگری لەسەرپەرەی هاوکاری تاران وئیسلام ئاباد وتی: پەرەی هاوکاری بەرەڤانیانەی ئێران وپاکستان بوارچێکەری پاوەجێی ئەمنیەت و سەقامی ناوچەیە.
" ئەمیرسەرتیپ ئەمیر حاتەمی" ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیداری " ڕاناتنویرحسێن" وەزیری بەرهەمەکانی بەرەڤانی ، زانست وتەکنۆلۆژیای پاکستان ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە دوووڵات سەرەڕای هەبوونی سنووری هاوبەش، هاوبەشی مێژوویی ، فەرهەنگی ودینی قۆڵیشیان هەیە ، ڕایگەیاند : پاکستان پلە وپیگەی تایبەتی لەسیاسەتی دەرەوەیی ئێران لەناوچەدا هەیە .
وەزیری بەرەڤانی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە تەجرەبە وئەزمونی ساڵانی ئەم دواییە ، مەبەست وئامانج ونیەتە جەنایەتکارانەکانی ئەمریکا ی بۆ ولاتانی سەربەخۆی ناوچە ڕوون کردووەتەوە ، وتی: ئەمریکا وڕژێمی زایونی گەورەترین ومەترسیدارتەین پشتیوانی ترۆریسم لە ناوچەدان.
سەرتیپ حاتەمی باشتریان ڕیگا بۆ چوونەدەرلە زەخت وگوشارەکانی ئەمریکای بە هاوکاری وڵاتانی ناوچە زانی ووتی: قەیرانەکانی سووریا ویەمەن ڕێگە چارەی سەربازی نیە وئەم قەیرانانە دەبێ لە ڕیگەی وتووێژ و شێوازی سیاسی چارەسەربکرین.
ڕانا تەنویر حسێن" یش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە هاوکاری شاندەکانی سەربازی وبەرەڤانی پاکستان وئێران وبەهێزکردنی پێوەندی دوو وڵات لە پێناوی پەرەی ئەمنیەتی ناوچە وتی: ئێران دەوروڕۆڵی گرینگ وهەستیار لەناوچە دەگیڕیت وپشتیوانیی پاکستان لە ئێران لە ناوکۆمەڵگە جۆربەجۆرەکانی نێودەوڵەتی ، ئاستی ئاسایش وئەمنیەتی ناوچە پەرە پێ ئەدات. ڕانا تەنویرحسێن لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوکاریەکانی سەربازی ئێران وپاکستان بۆ بەربەرەکانی هاوبەش بۆ شەڕاشویی سنووری پیداگری دەکات.
وەزیری بەرەهەمەکانی بەرەڤانی ، زانستی وتەکنۆلۆژیای پاکستان ، بەبانگهێشتی فەرمی وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە سەرووی شاندێکی پایەبەرز گەیشتە تاران.