ڕێزگرتن لە یادوبیرەوەری گیان بەختکردووانی مەرگەساتی گەمی سانچی لە باڵوێزخانەکانی ئێران دا
یادو بیرەوەری قووربانیانی ڕووداوی نەوت هەڵگری ئێرانی سانچی لە بالوێزخانەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران رێزییان لێ گیردراوە و ئاڵای ئێران لە دۆخی نیوە شەکاوە دا بووە .
شەشەمی ژەنیڤەری گەمییەکی باری چینی- هۆنگ کۆنگی لە لێوارەکانی چین لە گەمییەکی نەت هەڵگری ئێرانی کەوت . ئەم ڕووداوە بوو بەهۆی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە لە نەوت هەڵگری ئێران و ٣٠ شارومەندی ئێرانی و ٢ بەنگلادێشی گیانی خۆیان لە دەست داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی سیاسی و نووسینگەکانیی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکانی دانیشتووی مەدرید و کاربەدەستانی خۆجێی ئەسپانیا ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوون لە بالوێزخانەی ئێران دەفتەری بیروەری تێاچووانی گەمی ئێرانی دەفتەریی بیرەوەری "تێاچووانی گەمی ئێرانی" یان ئیمزا کرد .
بالوێزخانەی ئێران لە ئەسپانیا هەروەها لەبەر ڕێزگرتن لە کارگێران و مەلەوانانی دەریادڵی نەوت هەڵگری سانچی کە لە ڕێگای دابینی مەزنایەتی و قازانج و بەرژەوەندی ئێران لە نێوان بلێسەکانی ئاگر تاهەتایی بوون و بەمەبەستی دەڕبرینی هاودەردی لەگەڵ بەجێماوانیی مەلەوانان ، ئاڵای ئێران لە دۆخی نیوە شەکاوە بوو.
بالوێزخانەی ئێران لە بێڵگراد پێتەختی سێربستانیش گێان لەدەست دانیی دەریاوانانی ئێران لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە نەوت هەڵگری ئێرانی سانچی لە لێوارەکانیی رۆژهەڵاتی چینی لە گەلی ئێران، ئێرانییەکانی دانیشتووی سێربیستان و بەتایبەت بنەماڵەی داغداری ئەو ئازیزانە سەرەخۆشیکرد .
هەروەها دەفترەی بیرەوەری ڕێزگرتن لە قووربانیانی ئەم ڕووداوە لە بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بێڵگراد ئەمرۆ (چوار شەممە) دەکرێتەوە .
بالوێزخانەی ئێران لە ئاتن پێتەختی یونانیش ڕووداوی دڵتەزینی ئاگر کەوتنەوە لە نەوت هەڵگری ئێرانی لە لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین کە بوو بە هۆی گێان لە دەستدانی هەموو خزمەتکاران و کارگێرانیی زەحمەتکێشی ئەو ، سەرەخۆشیکرد .
ئاڵای بالوێزخانە و شۆینی مانەوەی بالوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاتێنیش لە ڕۆژی دووشەمەوە بە نیوە هەڵکراوی ماوەتەوە .