شکست هێنانی پیلانی تیرۆریستان لە سنوورەکانی رۆژاوای ئێران
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: هۆشیاریی یەکەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پیلانێکی گەورەی تیرۆریستانی پووچەڵ کردەوە کە لەهەوڵدابوون لەخاکی ئێراندا جێ بەجێی بکەن.
سەرتیپ رەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، پێی داگرت: زانیاری هاوپێوەند بە جم و جۆڵی گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆ وێنە پاشماوەکانی داعش هەردەم پێوشوێن دەگیردرێن و هەرکات گەیشتنە سنوورەکانی ئێران بەهەڵمەتی لەناخافڵ و بەیارمەتی بڕیارگەی قودس و هەروەها وەزارەتی ئیتلاعات بەرلەوەی بتوانن بەرنامەکانیان جێ بەجێ بکەن، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران.
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەگوێرەی دواهەواڵە پشت ڕاست کراوەکان، ١٦کەس لە تیرۆریستان گیران و دووانیان هەڵاتن.
سەرتیپ شەریف جەختی کرد؛ هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، زانیاری زۆر باشیان لەدەست دایەو دەتوانن جم و جۆڵەکانی دوژمن پێوشوێن بگرن و لەکاتی شیاودا زەبری پێویستیان لێ بوەشێنن.
بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە پێوشوێن گرتنی بەوردیی ئیتلاعاتی، تیمێکی تیرۆریستی ٢١ کەسیی گرووپی تەکفیریی داعش کە لەناوچەی رۆژاواوە هاتبوونە نێو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاوەدونران و سەرەنجام سەرلەبەیانی رۆژی شەممە تێکهەڵچوون لەگەڵیاندا دەس پێ کرا.