ویلایەتی : تومه تی خۆوەردانی ئێران لە یەمەن، حاشاکردن له خۆڕاگری گەلی یەمەنە
ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، بەرەدکردنەوەی تومه ته بێ بناغەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە بارەی یەمەن وتی: ئەمریکاییەکان بە تۆمەتبار کردنیی ئێران گەرەکیانە ، دلێری ، خۆڕاگری و لە خۆ بوردوویی گەلی یەمەن ڕەدبکەنەوە .
"عەلی ئەکبەر ویلایەتی" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران وتی: خەڵکی یەمەن ، گەلێکی ئیسارگەرن کە بەرامبەر بێگانەکان ساڵانی زۆر، چەندین دەهە و چەندین سەدە ڕاوەستاون و تا بە ئێستا توانیویانە هاوپەیمانی سەعوودی و ئیمارات بەڕەو ڕووی شکست بکەنەوە ، هەر بۆیە ، دەستدرێژکاران بۆ سەر یەمەن، ڕێگایەکیان نییە جگە لەوەی ئێران تۆمەتبار بکەن.
ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی وشداری دا: بەم چەشنە بانگەشەگەلە گرفتێک لە ئەمریکا ، عەرەبستان و ئیمارات چارەسەر ناکرێت و ئەگەر عەرەبستان و ئیمارات درێژە بە سیاسەتی ناژیرانەیان بدەن یەمەن دەبێتە زەڵکاویک بۆ ئەوان .
ئەو جەختیکردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتگریی لە چالاکییەکانی جەماوەریی ڕزگاری بەخش و ئیسلام خوازانە لە ناوچە دا درێژە ئەدات و بۆ ساتێکیش لەم ڕێبازە دا شک و گومانی نابێت .
ویلایەتی ، میوانداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە باڵوێزانی وڵاتانی ئەندامیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیی بە بێهوودە زانی و جەختیکرد: ئەمریکاییەکان هێچکات لە پیلانەکانیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەرکەوتوو نەبوون و نابن.
باڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش رۆژی دووشەممە لە درێژەی سیاسەتەکانی ترساندن لە ئێران بە سەفەر بۆ واشنگتۆن، بڕیارە لە پارچەکانی ئەو مووشەکانە دیتن بکەن کە بە قسەی " نیکی هیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دا لە ئێرانەوە ڕادەستی یەمەن کراوه .