ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: هیچ چەشنە نەرم و نیانی، وتووێژ ، نەرمتر کردنەوە و چاکسازی لە بەرجام دا بەڕێوە ناچێت .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، بەجەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە هیچ چەشنە نەرم و نیانی، وتووێژ، هاسانکردنەوە و چاکسازیی لە بەرجام دا ئەنجام ناگرێت ، بەڕاشکاوی وتی: ئەم ستراتژیایە کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیردراوە، ستراتژیایەکی وردانەیە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، " حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" رۆژی دووشەممە لە وتووێژی ڕادیۆییە دا بە باسکردنیی ئەوەی پەیمانشکێنی ئەمریکاییەکان لە بارەی بەڕێوە چوونی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" گۆرانیی بەسەر دا نەهاتووە ، وتیشی: درێژەی ئەم پەیمانشکێنیانە ئاسەواری خۆی لە هەموو ڕەفتارەکانی نێو دەوڵەتیی و سیاسی ئەمریکا مسۆگەر دەکات .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی لە بارەی کردەوەی ئەگەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ پشت ڕاست نەکردنەوەی بەرجام و هەرەشە بۆ چوونەدەری واشنگتۆن لەم ڕیککەوتننە ناڤۆکییە ، وتی: ئەمریکا لە دەرفەتی نزیک ١٠٠ ڕۆژی دیکە هەوڵ ئەدات تا لەگەڵ ژمارێک لە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانیی دا بە کۆدەنگییەک بگات و ئەم کۆدەنگییە لە بارەی پرسی ناڤۆکی نابێت و بەڵکوو لە بارەی پرسەکانی جیا لە پرسی ناڤۆکییە .
" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ ژەنیڤەری ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ درێژ کردنەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران ، چوار مەرج لەوان گۆرینی ژمارێک لە برگەکانیی بەرجام، دەستڕاگەییشتن بە سایتەکانی سەربازی و بایکۆتی مووشەکی ئێرانی بۆ مانەوەی ئەمریکا لە بەرجام دیاریکرد و وتی: ئەگەر کۆنگرە و ئەوروپا ئەم مەرجانە جێبەجی نەکەنەوە ، لە کاتی دیاریکراویی دواتر هەڵپەسێردرانیی بایکۆتەکان درێژ ناکاتەوە و لە بەرجام دەڕواتە دەر
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەر وەها بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە لە بەرجام دا قازانج گەلێک بۆ ئەوروپاییەکان ماناکراوەتەوە، وتی: ئەوروپاییەکان هەوڵ ئەدەن بەڕەویشتی نەرمی خۆیان دا لە ئاستێک بەرجام بپارێزن بەڵام روانینی ئەمریکا و ئەوروپا لە بارەی توانایی ناڤۆکی،مووشەکی و توانایی بەرگری ئێران هاوبەشە.