کانونی دوھەم 31, 2018 13:17 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ جارێکی تر نەزانیی خۆی لەبارەی ئێران و ناوچە دا سەڵماند

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی توئیتەری دا نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا جاریکی تر نەزنای خۆی سەبارەت بە ئێران و ناوچەکە سەڵماند.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەجزیۆنی ئێران ، محەممە دجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ چوار سەممە ، لەکاردانەوە بە ووتاردانیی ساڵانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، وتیشی: هەمووان دەزانن هەڵوێستی ئەو چییە و لە ڕاستی دا لاگریی خەڵکی ئێران نییە . ڕەنگە کڕیارانی " داوێن پاک" و " کەسانیک کە لە سەر ڕێگا و ڕەویشتی دیمۆکراتیک هەڵبژێردراون" (لەم ڕادەربڕینانە) شاد بن، بەڵام نە کەسانیک کە ئامانجی سەرەکی ئیستبداد و چەکەکانی ئەوانن بۆ وینە منداڵە یەمەنییەکان .

 سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە رۆژانی  رابردوو یش بە دەربڕینی پەژارەی لە بەڵگە چێکردنەکانیی ئەمریکا دژی ئێران ، لە توئیتەر دا نووسی : "لە فەرماگەی وەبەرهینانی دەنگ وباسی ساختە، ترەمپ و یارانی لە هەوڵدان تا لە رێگای  ڕازیکردن و بەرتیل دان بە دڕاوسێی لە حاڵی شەڕ و ئاراستە کردنیی شایەت و بەڵگەی ساختە ،لە ئەنجوومەنی ئاسایش دا "ترساندن لە ئێران" بەدی بێنن بەڵام ئەم بابەتە تەنیا  هەمان دڕاوسێی داماو و هاودەستانی لەمەڕ ئەنجام دانی تاوانکاریی جەنگی ڕازی دەکاتەوە .

"نیکی هیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دا رۆژی دووشەممە لە بەردەم نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، بە نیشان دانیی چەند ئاسنەوالەی بێ کەڵک کە ئیدعای دەکرد لاشەی مووشەکە ئێرانییەکانە، نۆمایشی پرۆپاگاندەیی تازەی دژی ئێران بەڕێوە برد.

 ئەوە لەحالێکدایە کە " فەرحان حەق" جێگری وتە بیژی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە ١٤ دیسەمبەری ڕابردوو و " جێفری فێلتمەن" جێگری سکرتێری گشتی ڕیکخراوی  نەتەوەکان  لە ١٩ دیسەمبەری ٢٠١٧ بانگەشەی ئەمریکا و عەرەبستان دژی ئێرانی ڕەدکردۆتەوە .

 کاربەدەستە یەمەنییەکانیش بە جاران جەختان کردووە دەستەڵاتی بەرەڤانی  سوپای ئەو وڵاتە بە تەواوەتی خۆجێی و سەرەڕای گەمارۆی هەمو لایانەی یەمەن لە لایەن عەرەبستانەوە ڕۆژ بۆ رۆژ زۆرتر و هێزمەندتر دەبێتەوە .

سەرپەیڤ