جەختکردنەوە لە سەر ڕۆڵی گرنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست ناوچە دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i326769-جەختکردنەوە_لە_سەر_ڕۆڵی_گرنگی_کۆماری_ئیسلامی_ئێران_لە_ئاست_ناوچە_دا
سەرۆکی دیپارتمانی پێوەندی دەرەوەیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆڵ و دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست ناوچەکەی بە گرنگ وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2018 11:05 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوە لە سەر ڕۆڵی گرنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست ناوچە دا

سەرۆکی دیپارتمانی پێوەندی دەرەوەیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆڵ و دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست ناوچەکەی بە گرنگ وەسف کرد .

 

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی  سێ شەممەی ئیرنا؛ " فەلاح مۆستەفا"  سەرۆکی دیپارتمانی پێوەندی دەرەوەیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری  لەگەڵ " مۆرتەزا عەبادی" سەرکۆنسولی  کۆماری ئیسلامی  ئێران لە هەولێر دا وتی: پەرەو بەهێز بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ  کۆماری ئیسلامی  ئێران ، ئەولەویەتیی سیاسەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە .

" فەلاح مۆستەفا"  هەر وەها بە ئاماژە دان بە گەییشتنی سی و نۆهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران ، ئەم بۆنەیەی وەک بەستێن و بوارێک زانیوە لە پێناو بەهێزتر کردنەوەی هاوکارییە دوو قۆڵیەکان.

  " مۆرتەزا عەبادی" سەرکۆنسولی  کۆماری ئیسلامی  ئێران لە هەولێریش دا وتی: کۆاری ئیسلامی  ئێران  بەردەوام نیشانی داوە  کەلە برگە هەستیارەکان دا لە تەنیشت خەڵکی کوردستانی عێراق دابووە .

لە درێژەی  دوو رۆژی ڕابردوو ژمارێکی زۆری خەڵک، پارتەکان، تاقمەکانی سیاسی  و مەزهەبی هاوڕێ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەردانی کۆمسولگەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی،  هاتنی سی و نۆهەمین سالوەگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی   ئێرانیان لە  کاربەدەستان و گەلی ئێران پیرۆزبایی  کردووە .

 شۆرشی ئیسلامی ئێران ١١ فیڤرییەی ١٩٧٩(٢٢ رێبەندانی ١٣٥٧ هەتاوی)   بەڕێبەری  حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ڕژێمی پالەوی بە سەرکەوتن گەییشت.