شوبات 16, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • نیکی هەیلی: کاتی هەوڵدانی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژ ئێرانە

باڵوێزی ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان بە دووپات کردنەوەی ئیدیعا دژە ئێرانییەکانی لەبارەی گواستنەوەی چەک بۆ یەمەن، وتی: کاتی ئەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش لەدژ ئێران هەنگاو بنێت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، نیکی هەیلی کە ناوبانگی دەرکردووە بە هەڵوێست گرتن لەدژ ئێران، رۆژی پێنج شەممە بانگەشەی ڕاپۆری کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ گواستنەوەی چەکەمەنی لە ئێران بۆ یەمەنی هێنایەئاراوە، و وتی: بەبڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرە، ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاو بنێت.

ئەو ئیدیعایەی نیکی هەیلی لەکاتێکدایە کە ڕاپۆری لێژنەی کارناسیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای هێنانەئارای بانگەشەی گواستنەوەی مووشەک لە ئێران بۆ یەمەن، وەڵامی تارانی بڵاوکردەوەو تاران لە وەڵامدانەوە بە نامەی ئەو لێژنەیە ڕایگەیاند؛ "ئێران بەشێوەی سەربازی لە یەمەن ئامادە نییە بەڵام نوێنەری دیپلۆماتیکی لە سەنعا هەیە کە بۆ داکۆکی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێکاری سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، ڕاوێژکار دەنێرێ."

سەرباری ئەوە، هەیلی لە بەیاننامەکەی جارێکی دیکە بانگەشەی کرد ئێران بەشێوەی نایاسایی، چەکەمەنی دەنێرێتە یەمەن و بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بەزاندووە.

ئەو هەڵوێستە دژە ئێرانییەی هەیلی لەکاتێکدایە کە شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بەپاڵپشتیی ئەمریکا لە یەمەن هەتا ئێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ