شەمخانی: داکۆکیی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئامرازی نوێی سیستەمی زاڵێتی خوازی شکست پێهێنا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: داکۆکیی ئێران لە وڵاتانی تێوەگلاوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، بەرەی تیرۆریزم کە ئامرازی نوێی سیستەمی زاڵێتی خواز بۆ دابین کردنی ئاسایشی رژیمی زایۆنیستی و هەڵوەشانی میحوەری موقاوەمە بوو، بەرەوڕووی شکست کرد.
عەلی شەمخانی ئەمڕۆ هەینی، تۆمەت پاڵدانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکی و رژیمی زایۆنی لەدژ ئێران، پاش خرانەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی لەلایەن سوپای سووریای بەپێشاندەری قووڵبوونی ڕق و کینەو لەهەمان کاتدا ترس و تۆقانیان لە دەسەڵاتی دژە داگیرکەریی، دژە تیرۆریستی و دوژمنایەتی کردنی ستەم لەلایەن ئێرانی ئیسلامی و هێز و دەسەڵاتەکانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری زانی.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا دەی فێڤرییە پاش دەسدرێژکاریی پەیتاپەیتای فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەو رژیمەی کردە ئامانج و خستییە خوارەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، جەختی کرد: فەرماندەران و خەباتکارانی بەرەی موقاوەمە هەربەوجۆرەی کە کۆتاییان هێنا بە داگیرکەریی داعش لە ئێراق و سووریا ، بەڕزگارکردنی قودسی پیرۆز کۆتایی دێنن بە داگیرکەریی رژیمی ساختەی زایۆنیش.
شەمخانی هەروەها ئاماژەی کردە پێویستیی تیشک خستنی ئێران لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی واوەسنووریی تیرۆریزم و وتی: ئامانجی تۆمەت پاڵدانی درۆئین و ئامانجمەند لەدژ ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە ئێراق و سووریا هەوڵی سیستەمی زاڵێتی خواز بۆ زەبر وەشاندن لە ئیرادەی نیشتمانیی ئێرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەمەلایەنەی هەڕەشەی تیرۆریزم.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هەروەها بەئاماژە بە ناهێمنی ڕوولەزیادبوون لە ئەمریکاو هێرشی چەکدارانەو کوشت و بڕی قوتابیان لەو وڵاتە، وتی: حکومەتی ئەمریکا لەجیاتی دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە، ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی لەهێنانەدی ئاسایشی ناوخۆیی جێ بەجێ بکات.
رۆژی پێنج شەممە پاش دەسڕێژی مەرگهێن لە قوتابخانەیەک لە ئەیالەتی فلۆریدای ئەمریکا لانیکەم بیست کەس کوژران و نزیک بە پەنجا کەس بریندار بوون.