ئەمیر عەبدوڵاهیان: عەرەبستان بە بێ دەوڵەت کردنی وڵاتان لە دووی ئاڵۆز کردنی ناوچەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i327285-ئەمیر_عەبدوڵاهیان_عەرەبستان_بە_بێ_دەوڵەت_کردنی_وڵاتان_لە_دووی_ئاڵۆز_کردنی_ناوچەکەیە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نیودەوڵەتی شەوی یەکشەممە جەختی کرد: عەرەبستان هەوڵ دەدات لە ڕێگای بە بێ دەوڵەت کردنەوە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و ناپاوەجێی پاڵ پێوە نێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: عەرەبستان بە بێ دەوڵەت کردنی وڵاتان لە دووی ئاڵۆز کردنی ناوچەکەیە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نیودەوڵەتی شەوی یەکشەممە جەختی کرد: عەرەبستان هەوڵ دەدات لە ڕێگای بە بێ دەوڵەت کردنەوە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و ناپاوەجێی پاڵ پێوە نێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" شەوی یەکشەممە گەشەی ڕوو لە پەرەی تیرۆریزم لە باشووری یەمەن و بەتایبەت لە عەدەنی بە یەکێک لە دواهاتەکانی دەسدرێژیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن زانی و وتی: عەرەبستان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە یەمەن "مەنسوور هادی"ی ناچار بە واز هێنان لە پۆستەکەتی کرد بۆ ئەوەی یەمەن بێ دەوڵەت ببێ و لە ئاکامدا بە ناپاوەجێ کردنی ئەم وڵاتە بتوانێ بگاتە ئامانجەکانی خۆی.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نیودەوڵەتی بە ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی داکۆکی کراو لەلایەن ئیماراتەوە لەگەل بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری یەمەنی بە نیشانەی هۆگریی ئیمارات بە جیابوونەوە لە هاوپەیمانیی سەعوودی لە یەمەن و هێزنواندنی لەم ناوچەیەدا زانی و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەو شەڕ و پێکدادانانە پیشاندەری ئەوەیە کە کێشە و ناکۆکی هەر لە سەرەتاوە لە نیوان دوو وڵات هەبووە و ئێستا ئاگرەکەی بڵێسەی سەندووە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان بە ڕەخنە لە بەردەوام بوونی گەمارۆدرانی یەمەن وتی: عەرەبستان بە تەنیایی توانای وەڕێخستن و بەڕێوەبردنی شەڕێک لە ناوچەکەی نییە و هەر لە هەمان سەرەتای شەڕەوە ئەمریکاییەکان ڕاشکاوانە رایانگەیاند کە لە شەڕی عەرەبستان دژ بە یەمەن داکۆکییەکی هەمەلایەنە لە سەعوودییەکان دەکەن.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نیودەوڵەتی هەروەها بە ئاماژە بە قەیرانی سووریا وتی: قەیران نانەوە لە سووریا بە مەبەستی تیابردنی وڵاتانی پشتیوانی خۆڕاگری و لە ئاکامدا بەهێزبوونی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا بوو؛ بەڵام ئەو پیلانە بەرەوڕووی شکست بوویەوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.