شوبات 25, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: تیرۆریستان بەو چەکانەی کۆشکی سپی خەڵاتی کردوون سووریایان داوەتە بەر ئاگرباران

یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: تیرۆریستان ڕۆژێک بانگەشەی بەشداری لە دانوستانی سیاسی دەکەن، و ڕۆژی دیکە بەو چەکانەی کۆشکی سپی خستوویەتییە بەردەستیان خەڵکی سووریا دەخەنە ژێر ئاگربارانەوە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" ڕۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەمە سیاسەتی ئەمریکایە، یانی سیاسەتی برەو پێدانی ڕق و بێزاری و هێنانی تیرۆریستان بۆ سەر مێزی دانوستان.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لەوان عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بە مەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی ، وڵاتی سووریایان تووشی شەڕی ناوخۆیی کرد کە لەو قەیرانەدا تا ئێستا هەزاران سووریایی بوونەتە قوربانیی قازانجخوازی و زاڵێتی خوازیی واشینگتۆن و سەعوودییەکان.

 

سەرپەیڤ