قاسمی : ئێران و ئەورووپا چەندین دەیەیە خەریکی وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران و ئەورووپا چەندین دەیەیە خەریکی وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوەن وتی: دوولایەن هیچ لەمپەڕێک لەبەردەم وتووێژ، بیروڕاگوڕینەوە و بیستنی ڕوانگە و ڕای یەکتر، نەبووە و نییانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەهرام قاسمی ، شەوی یەکشەممە سەبارەت بە هەندێ هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە دەستپێکرانی خولی نوێی وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی وتی : هەر وتووێژێک بەمانای وتوێژی تایبەتی نییە .
قاسمی وتیشی: لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ (شازدە هەتا هەژدەی فڤرییە) وتووێژێک لەنێوان سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی و جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتی ئەورووپی، لەسەر تەوەرەی یەمەنیش لەبەر ڕەوشی تایبەت و کارەساتباری بەڕێوەچوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێران هەمووکات لە پێوەندی دیپلوماتیکی خۆی هەوڵی داوە و هەیەتی کە لە بواری تەواوکردنی شەڕ و دەست درێژکاری و گەڕانەوەی هێوری و دەستەبەر کردنی بواری ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن هەوڵ بدات و هیوادارە بەرهەمی ئەم هەوڵە دیپلوماتیکە ببێتە هۆی کەمبوونی ڕەنج و کوێرەوەی خەڵکی بێ تاوانی ئەم وڵاتە .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
لەم پەلامارە دا زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
قاسمی پێداگری کرد : وتووێژی ئێران و ئەورووپا پرسێکی نوێ نییە بەڵام ئەم وتووێژانە هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ نووسراوە و قسەکانی ئەم دواییەی هەندێ میدیای ڕۆژاوایی دا نەبووە و نیەتی .
هەواڵدەریی ڕۆژاوایی لەوان ڕویتەرز ڕۆژی پێنج شەممە ئیدیعایان کرد وڵاتانی ئەورووپی بە نیزیک بوونەوە لە مۆڵەتی دیاریکراوی دوناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام، وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە دەوری ئێران لە ناوچەیان دەست پێکردووە.
ترەمپ دوازدەی ژانیڤەری هەڵپەساردنی بایکوتی ناڤۆکیی ئێرانی درێژ کردەوە بەڵام وشداری بە وڵاتانی ئەورووپی دا ئەگەر بەرجام بە مەیل و خواستی ئەو نەگۆڕن بۆ جارێکی تر واتە 120 ڕۆژی تر هەڵپەساردنی بایکۆتەکان درێژناکاتەوە و لەبەرجام دەچێتە دەر .
ترەمپ داوای تێک دانی بەرجام دەکات بەڵام جیهان نەیاری ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکایە.