توئیتی زەریف لەبارەی پەلاماری پڕووپووچ و مونافقانەی ترەمپ لەدژ ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەلامارە پڕووپووچەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران، مونافیقانەیە.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەبڵاوکردنەوەی توئیتێک وتی: پەلاماری نەشیاوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران کە هەردەم کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیایی لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجام بگرێ ئیدانەی دەکات و خۆی قوربانی کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لەلایەن سەددام بەداکۆکیی ئەمریکا بوو، مونافیقانەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڕەشەو گوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بەئێران بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەی دنەدەرانە، دەسدرێژکارانەو پەیامێکە بۆ داکۆکی لە توندڕەوخوازان.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جم و جۆڵی تازەی دەسپێکردووە بەمەبەستی دنەدانی وڵاتانی عەرەبی ناوچە بۆ هەڵوێست گرتن لەدژ ئێران.
ترەمپ لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسی ویستووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیران بەتەواوەتی بپچڕێنن.