کوژرانی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی لە ئۆپراسیۆنی هێزی یەمەنی
لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران و زیانێکی زۆریان لێ کەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم، نیشانە پێکەکانی هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سێ سەربازی سعودیان لە نەجران لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان کوشت .
سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن هەروەها سێ ئوتوموبیلی سەربازیی هەڵگری چەکەمەنی هێزی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودییان لە جیزان لە لاشووری ڕۆژاوای عرەبستان تێک شکاند.
هەرلەم حاڵەدا بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەبزیونی مەسیرە، هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە پەلامار کردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جووف لەباکوری یەمەن، ژومارێک لەوانیان کوشت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، هەروەها دوو ئوتوموبیلی زرێیی بەکرێگیراوانی سعودی بە مووشەکی کۆنترۆڵ کراوی هێزی یەمەنی لە ناوچەی عەدین لە پارێزگەی عەدین لە پارێزگەی ئێب کەوتە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە دەستدرێژکارانی سعودی .
سوپا و هێزی جەماوەری یەمەنیش لە وڵامی پەلاماری دەستدرێژکارانی عەرەبستانی، بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سعودیان داوەتە بەر پەلامار .
عەرەبستانی بە داکۆکیی ئەمریکا و ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی 2015ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە، شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانیان لە یەمەن تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.