یەکەم شاندی هاوبەشی کەوناراناسی ئێران و ئوروپا گەیشتنە ئیلام
بەرپرسی گشتیی کەلەپوری فەرهەنگی پیشەی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای ئیلام (ڕۆژاوای ئێران) وتی : یەکەم شاندی هاوبەشی کەوناراناسیی ئێران و ئوروپا بەمەبەستی بەرێوەبردنی توێژینەوەی زانستی لەسەر ڕووباری سەیمەرە گەیشتنە ئەو پارێزگایە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ عەبدولمالک شەنبەزادە وتی: شاندی هاوبەشیی کەوناراناسیی ئێران و ئوروپا لەلایەن ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان وگەشتیاری وبەهاوکاریی توێژینگەی کەوناراناسیی ئێران بۆ تاووتوێی کەوناراناسیی دەڤەری ڕووباری سەیمەرە گەیشتووەتە پارێزگای ئیلام.
بەرپرسی گشتیی کەلەپوری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای ئیلام بەئاماژە بەوەی کە لەو تیمە دوانزە کەسییە کەوناراناسانی هەڵکەوتەی جیهان لە وڵاتانی ئۆتریش، ئاڵمان، ئیتالیاو سربستان بەشدارن، وتی: بەرلەوە، توێژینەوەگەلێک لەباری ڕووبارەکانی دابینکەری ئاوی بەنداوی سەیمەرە لەلایەن ژمارێک کەوناراناس ئەنجامی گرتبوو، بەڵام شاندی هاوبەشی کەوناراناسانی ئێران وئوروپا، ڕووباری سەیمەرە لەشوێنی دەسپێکییەوە لە پارێزگای ئیلام هەتا کۆتاییەکەی، بەگشتی لێکٶلینەوەی لەسەر دەکەن.
بەقسەی شەنبەزادە، ڕووباری سەیمەرە وەک مەڵبەندی شارستانیەتی مرۆڤی ئەمڕۆیی، شوێنەواری مێژوویی و پێش مێژووی زۆر لەخۆ دەگرێ.
ڕووباری سەیمەرە بە تێپەڕین لەناخی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژاوای ئێران لە چەند سەدە لەمەوبەرەوە، شوێنی نیشتەجێبوونی ئێرانیانی کەون بووە.