حوزه‌یران 16, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: سعودییەکان بەنیازن یەمەنییەکان ناچار بکەن تەسلیم بن

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ف سەبارەت بە کارەساتی مرۆیی شەڕی یەمەن، وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  یاریدەری  تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ، لە کاردانەوە بەرامبەر  توندتر بوونی  پەلاماری  سعودییەکان بۆسەر یەمەن و هەوڵدان بۆ  گرتنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە وتی  :  لەسای  شەڕی عەرەبستان، ئیمارات ، ئەمریکا و زایۆنیزم بە دژی یەمەن،  کارەساتی  مرۆیی  گەیشتوەتە ئەوپەڕی خۆی  . 

 یاریدەری تایبەتی  سەرۆکی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  وتیشی:   بێ گومان دەستدرێژکاران ، مەیدانی شەڕیان لە یەمەن لەدەست داوە بەڵام  دەیانەوێ بە گرتنی  بەندەری حودەیدە  و پچڕانی ئاو و خۆراک، خەڵکی یەمەن ناچار بکەن  کە تەسلیم بن .

هێزی ڕژێمی سعودی و ئیماراتی لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی  داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لەڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە  . بەندەری حودەیدە  سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدسۆتانە بۆ یەمەنە.

عەرەبستان لە مارسی 2015وە بە لاگری  ئەمریکا و بە بیانووی   گەڕانەوەی  عەبد ڕەبە مەنسوور هادی  سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات  پەلاکارگەلێکی  بەربڵاو دژی ئەو وڵاتەی دەس پێیکرد   ئەو پەلامارانە  تا ئێستا  بووەتە هۆی  کوژرانی  زیاتر   لە 14 هەزار یەمەنی  و بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی   ملوێنان  یەمەنی . هێزەکانی  یەمەنی  لە کاردانەوە  بە پەلاماری دەسدرێژکاران ، بنکەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوان لە یەمەن و ناوخۆی  خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ