بەھرەوەرگرتن لە کەرتی دووی پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەر عەبباس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344149-بەھرەوەرگرتن_لە_کەرتی_دووی_پاڵاوگەی_شلەکی_گازیی_جیھان_لە_بەندەر_عەبباس
کەرتی دووی پاڵاوگەی شلەکی گازیی ئەستێرەی کەنداوی فارس وەکوو گەورەترین پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەرعەبباسی باشووری ئێران بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کەوتە گەڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2018 14:13 Asia/Tehran
  • بەھرەوەرگرتن لە کەرتی دووی پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەر عەبباس

کەرتی دووی پاڵاوگەی شلەکی گازیی ئەستێرەی کەنداوی فارس وەکوو گەورەترین پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەرعەبباسی باشووری ئێران بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کەوتە گەڕ.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوون لە  پاڵاوگەی شلەکی گازیی ئەستێرەی کەنداوی فارس، ژووری کۆنترۆڵ و بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم پاڵاوگەیەی بەسەر کردەوەو لە ئەنجامی شی کردنەوەی بەرپرسان لە ڕەوتی دامەزران و بەھرەوەرگرتن لەم کۆگا گەورە پاڵاوگەیییە ئاگادار بووەوە.

بە کەوتنەگەڕی  کەرتی دووی پاڵاوگەی شلەکی گازیی ئەستێرەی کەنداوی فارس ، ڕادەی بەرھەمھێنانی بەنزینی یۆرۆ ٥  لە دوانزەوە بۆ بیست و چوار ملوێن لیتر لە ڕۆژداو بەرھەمھێنانی نەوتی گازیش لە ٤ بۆ ٨ ملوێن لیتر لە ڕۆژدا زیاد دەکات.

پاڵاوگەی شلەکی گازیی ئەستێرەی کەنداوی فارس یەکەم پاڵاوگەی گەڵاڵەڕێژی کراوە لە سەر بنەمای خۆراکی شلەکی گازی بە بارستایی پاڵاوتنی ٣٦٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژدا لە قەواخی سێ کەرتی ١٢٠ ھەزار بەرمیلی بە مەبەستی بەرھەمھێنانی بەنزین، گازۆئیل، گازی شلەک و سوتەمەنیی جێت کە لە ٢٥ کیلومەتریی ڕۆژئاوای بەندەر عەبباس ناوەندی پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران دامەزراوە.

بەرھەمھێنانی لە ڕۆزێکدا سێ ملوێن لیتر بەنزین بە کوالیتی یۆرۆ ٦ ، ١٤ملوێن لیتر گازۆئیلی سوک و قورس، پتر لە سێ ملوێن لیتر یووتەمەنیی جێت ، پتر لە چوار ملوێن لیتر گازی شلەک، ١٣٠ تەن گۆگرد و ٤٢٥ تەن ھیرۆژێن لەو دوا بەرھەمانەی ئەم پاڵاوگەیە دێنە ئەژمار.