ئێران و شەرمەزارکردنی درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر کەسانی سیڤیلی یەمەنی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە پارێزگای سەعدەی یەمەن کە کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە شارومەندانی بێتاوانی یەمەنی بۆ وێنە ژنان ومنداڵانی لێکەوتەوە، شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بەجێماوانی قوربانیانی کردەی نامرۆڤانەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە پارێزگای سەعدەی یەمەن، وتی: دەسدرێژکاران بەئەنجامدانی تاوانە نوێکەیان، لاپەڕەیەکی دیکەیان خستەسەر دۆسییەی تاوانە جەنگییەکانیان .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: لەشەڕی چەند ساڵانی عەرەبستان لەدژ خەڵکی یەمەن، دەرکەوتووە کە جار ناجارێک دەسدرێژکاران لە بەرەکانی شەڕ بەرەوڕووی بێ ئاکامی دەبنەوە، بەتەشەناپێدانی پەلامارە ئاسمانییەکان، تۆڵە لە ژن و منداڵانی یەمەنی دەکەنەوە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی رۆژی سێ شەممە هێرشیان کردەسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە شاری "الظاهر" ی سەربەپارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن کە بەهۆیەوە، هەشت کەسی مەدەنی کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی ٢٣ی ئاڤریلی ڕابردوو(٢٠١٨) ش بەهێرش کردنەسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئاوایی "الراقە" هەڵکەوتوو لەناوچەی بەنی قەیس لەپارێزگای حەججە لەباکووری رۆژاوای یەمەن، سی وسێ کەسی سیڤیلیان کوشت و پەنجاو پێنج کەسیشیان بریندار کرد.