ته‌مووز 09, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • بانگەشە دووپات کراوەکانی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتریدا بانگەشەیەک کە پێشتر سەبارەت بە خۆبواردنی بەلەمە توندڕوە ئێرانیەکان لە گەشت لێدان لە نزیک پاپوڕە ئەمریکاییەکانی هێنابوو ە ئاراوە ، جارێکی دیکە دووپات کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرلەبەیانی دووشەمەی ئیرنا ،  " دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتریدا  ئاماژەی کردە گەشت لێدانی هێزە دەریاییەکانی ئێران لە نزیک پاپۆڕە ئەمریکاییەکان لە کەنداوی فارس . تڕەمپ لەو پەیامە مانادارە بانگەشەی کرد کە هێزە ئێرانیەکان لە  کەنداوی فارس 22 جار لە ساڵی 2015 ،  سی و شش جار  لە ساڵی 2016 و لە ساڵی 2017ش 14 جار  لە گەڵ پاپۆڕە شەڕکەرە ئەمریکاییەکان کێشەیان بووە .  ناوبراو هەروەها بانگەشەی کرد کە ئەو  ڕەقەمە لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە سیفر . ئەو بانگەشەیەی  تڕەمپ لە حاڵێکدایە  کە هێزی دەریایی ئەرتەش و هەروەها هێزی دەریایی  سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە جاران وشدارییان داوە  بە هێزمەندیەوە بەر دەگرن بە هەر جۆرە چوونێکی نایاسایی بۆ ئاوەکانی سەرزەوینی کۆماری ئیسلامی ئێران .

سەرپەیڤ