داکۆکی ئیران لە بەیاننامەی کەسایەتییەکانی سیاسی موسوڵمان بۆ وەستانی شەڕی یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەی ژومارێک لە کەسایەتییەکانی سیاسی وڵاتانی ئیسلامی بۆ وەستانی سێ مانگەی شەڕ لە یەمەن، داکۆکی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەهرام قاسمی وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرە خوازیاری وەستانی هەرچی خێراتری شەڕ بوو و ڕێگەچارەیەکی چوالخاڵی لەلایەن محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە، پێشکەش کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەر گەڵاڵە و پێشنیارێک کە بتوانن لەڕێگەی وتووێژ و ڕێگەچارەیەکی سیاسی یارمەتی کۆتایی دان بەم شەڕە بدا وەک هەمیشە داکۆکی کرد.
قاسمی وێڕای ڕێزگرتن لە هەستی بەرپرسایەتی ئەم کەسایەتییە سیاسیانە ، ئامادەیی ئێرانی بو هەرچەشنە یارمەتییەک بەمەبەستی جێێبەجی کردنی ئەم پێشنیارە ڕاگەیاند و داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت هەموو دەوڵەتانی ئیسلامی کرد هەوڵەکانیان لەبواری وەستانی ئەم شەڕەماڵوێرانکەرە، پەرە پێ بدەن.
قاسمی وتیشی : هەرئەو جۆرەی کە لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوە، بەجێهێشتنی شەڕ و کێشە و ئاگربەسی خێرا، ناردنی یارمەتی مرۆڤدوستانە ، دەستپێکی وتووێژی سیاسی لەنێوان هەموو لایەنەکانی یەمەنیو پێکهێنانی دەوڵەتی گشت داگری نەتەوەیی، خاڵی سەرەکی دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی پاوەجێ لە یەمەنە.
ژومارێک لە کەسایەتییەکانی سیاسی وڵاتانی ئیسلامی ئەم دواییە لە کۆنفرانسێک لە ئەردەن، داوای دامەزرانی ئاگربەسی سێ مانگە و دەتسپێکرانی وتووێژەکانی گشت داگر لەژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەنی کرد .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 دەستیان دایە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .